لایەنگرانی ترەمپ رێگری لە پاسێکی کەمپینی بایدن دەکەن

ترەمپ دەستخۆشیان لێ دەکات

K24- هەولێر:

پاسێکی کەمپینی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە لایەن چەند هەوادارێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا هێرشی کرایە سەر لە تێکساس.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، چەند ئۆتۆمبێلێکی هەوادارانی ترەمپ لە پاسەکەی کەمپینی بایدن نزیک دەبنەوە و رێگری لێدەکەن.

ترەمپ لەبارەی رووداوەکە تویتێکی کردووە و نووسیویەتی، تێکساسم خۆش دەوێت.

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لەبارەی رووداوەکە گووتی، ئێمە هەرگیز شتێکی لەو جۆرەمان نەبووە سەرۆکێک پشتگیریی لە کارێکی هاوشێوە بکات. ئەمە ئێمە نین.

ئێف بی ئای دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

ئەگەرچی دوێنی ئەمە روویداوە، بەڵام هەردوولا وەکو بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن و بووەتە باسێکی گەرم.