سەرۆک وەزیران پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپەی کردەوە

سەرۆک وەزیران پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپەی کردەوە
سەرۆک وەزیران پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپەی کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری کردەوە.

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە، کە سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت؛ كێشەی كەمئاوی سنوورێكی فراوانی دەوروبەری هەولێر چارەسەر دەكات و ئاوەدانی بۆ ئەو ناوچە گەورەیە دەگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گوژمەی پڕۆژەكە 189 ملیار و 670 ملیۆن دینارە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە گرنگی و توانای بەرهەمهێنانی ئاو لەلایەن پڕۆژەكەوە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندووە: پڕۆژەكە پێكهاتووە لە سێ خەزانی گەورەی ئاو، یەكێك لەو خەزانانە لە سنووری بیستانەیە و یەكێكیشیان لە قوشتەپەیە.

ئاری ئەحمەد گوتیشی "پڕۆژەكە كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 70 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری هەولێر، جگە لەوەی كێشەی كەمئاوی لە قەزای قوشتەپە و بێستانە و گوندەكانی ئەو سنوورە، بە تەواوەتی چارەسەر دەكات، هاوكات چەندین ناوچەی پیشەسازی و كارگە و بازاڕ و پڕۆژەی جۆراوجۆر كە گرفتی كەمئاويیان هەیە دەكەونە سنووری ئەو پڕۆژەیەوە."

 

 
 
 
 
 

 

 

Fly Erbil Advertisment