هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازیی زەوی وەردەگرن

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەەکرێت.
لەوبارەوە کارزان هادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیی ئەنجامبدرێت، بەڵام هێشتا کارەکان تەواو نەبوون.
کارزان هادی گوتیشی: بەدڵنیاییەوە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی، تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت و زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییدا دابەش دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا پێنج هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت، گوتیشی: لە قۆناغەکانی یەکەم و دووهمدا 17 ههزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.
دەشڵێت: تاوەکوو هەموو فەرمانبەرانی شایستە زەوی وەردەگرن، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی دەبێت.