مەسرور بارزانی: پێویستە ئاو بەفیڕۆ نەدەین و دەستی پێوە بگرین

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە؛ ڕایگەیاند "خوای گەورە دەفەرموێ: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ) كە واتا هەموو شتێكی زیندوومان لە ئاو دروست كردووە، لە كوردەواریی خۆشمان دەڵێین ئاو و ئاوەدانی، كەواتە هەرچی ژیانە بەستراوەتەوە بە ئاو، بەبێ ئاو ژیان نابێت، زۆر گرنگە ئێمە ئەو ئاوە و ئەو نیعمەتەی كە خوا بە ئێمەی داوە بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگرین و بەفیڕۆی نەدەین و دەستی پێوە بگرین."

سەرۆکی حکوومەت گوتیشی "ئێمە ماوەیەكی زۆرە هەستمان بەوە كردووە كە بە فراوانبوونی شارەكان و زیادبوونی داواكاریی خەڵك بۆ ئاو، پێویستیمان بەوەیە كە پرۆژەی ئاو پێویستە بە هەموو شار و شارۆچكە و گوند و دێهاتەكانمان بگات، هەم بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە ئاسوودە بن، هەم بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگرین و نەهێڵین ئاوی ژێرزەویی بیرەكان، بەو شێوەیە بەداخەوە ئەوەندە ئاوی ژێرزەوی بچێتە خوارەوە، كەواتە زۆر گرنگە ئێمە بتوانین بەو پرۆژانە، زیاتر ئاوی سەرزەوی بەكار بهێنین. ئەم ئاوە هەم بۆ خواردنەوە، هەم بۆ كشتوكاڵ، هەم بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان زۆر زۆر گرنگ دەبێت."

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment