زیاتر لە 11 ملیار و 121 ملیۆن دیناری دیكە گەڕێندرایەوە گەنجینەی حكومەتی ھەرێم
راگه‌یه‌ندراوێك لە ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانەوە
K24 – ھەولێر
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای دەكات، لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی تایبەت بە قەرزی كۆمپانیاكان، زیاتر لە 11 ملیار و 121 ملیۆن دیناری دیكە گەڕێندرایەوە گەنجینەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: "له دواى به‌دواداچوونه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى تایبه‌ت به قه‌رزى كۆمپانیاكان بڕى (11.121.991.800) یانزه ملیار و سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زار و هه‌شت سه‌د دینار، گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ گەنجینەی گشتیی".
ئەمە لەكاتێكدایە ھەفتەی رابردووش وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.