سەرۆک وەزیران پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - کۆیە)ـی بەسەر کردەوە

سەرۆک وەزیران پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - کۆیە)ـی بەسەر کردەوە
سەرۆک وەزیران پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - کۆیە)ـی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - کۆیە)ـی بەسەر کردەوە.

پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی دووسایدی (هەولێر – کۆیە) کە بە یەکێک لە شادەمارەکانی ڕێگاوبانی کوردستان دادەنرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

ئەم پڕۆژە گەورەیە بە گوژمەی 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار ئەنجام دەدرێت و کۆمپانیای "ئوزان" کاری تێدا دەکات. ڕێگاکە درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە و بە شێوەی سێ لاین بۆ ڕۆیشتن و سێ لاین بۆ هاتن دیزاین کراوە، کە پانی هەر لاینێک 12 مەترە. هەروەها، ڕێگاکە بە سێ چینی قیڕی 22 سانتیمەتری قیرتاو دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی و خۆڕاگرییەکەی.

لە دروستکردنی ئەم پڕۆژەیەدا، 6 ئۆڤەر پاس و 5 ژێر پرد و پردێکی گەورە بە درێژی 250 مەتر دادەنرێت. سەرەڕای ئەمانەش، 160 ئاوبڕی کۆنکرێتیش دروست دەکرێن بۆ باشترکردنی سیستمی ئاوبەڕۆ و پاراستنی ڕێگاکە لە لافاو و داخوران.

 چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، خێراکردنی هاتووچۆ و باشترکردنی سەلامەتی ڕێگاوبان لە نێوان هەردوو شارەکەدا.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment