سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان- گۆمەسپان)ـی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان-گۆمەسپان)ـی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکى گرنگى سنوورى هەولێره و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە، جەختیشی لە گرنگیی تەواوبوونی لە کاتی دیاریکراو و بە پێی ڕێنمایی و پێوەرەکان کردەوە.

درێژیی شەقامەكە 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك زیاتر لە 10 مەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەست پێ دەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.

پڕۆژەکە لە 4 پرد و 1 ئەندەرپاس و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت.

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان- گۆمەسپان)ـی بەسەر کردەوە
سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان- گۆمەسپان)ـی بەسەر کردەوە
سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان- گۆمەسپان)ـی بەسەر کردەوە
سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان- گۆمەسپان)ـی بەسەر کردەوە

Fly Erbil Advertisment