میدڤیدیڤ: بڕیارەکانی ترەمپ دژی ڕووسیایە

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا، ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە جەنگ نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا کەسێکی ئاشتی پارێزە، بەڵام بڕیاری سزادانی ڕووسیا لە لایەن ئەمەریکا و ئەورووپاوە سوودی نییە و کاریگەری خراپ بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2025، دیمیتری میدڤیدۆڤ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا، ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دژی ڕووسیا بە کردەوەیەکی شەڕانگێز ناوبرد.
هاوکات گوتی: "ترەمپ بە تەواوی پشتگیری ئەورووپای شێت دەکات."
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش، جەختی لەوەکردووەتەوە، گەمارۆکانی ئەمەریکا هاوشێوەی ئیدارەی پێشووی ئەمەریکایە کە جۆو بایدن سەرۆکایەتی دەکرد، ئەمەش شکستێکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، سزای نوێی بەسەر دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی ڕووسیادا ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ "ڕەتکردنەوەی پوتن بە کۆتایی نەهێنان جەنگی ئۆکرانیا" گەڕاندەوە.
هاوکات، ترەمپیش ڕایگەیاندبوو، کۆبوونەوەی لووتکەی لەگەڵ پوتن، کە بڕیاربوو لە بوداپێست بەڕێوەبچێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.