به فه‌رمی یاریزانێكی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
ریال مه‌درید به‌خێرایی ئه‌و یاریزانه‌ی دوورخسته‌وه
یاریزانێكی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان دوورخرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2020، ریال مه‌درید له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه ئیدیر میلیتاوی به‌رگریكاری به‌رازیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌كه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كراوه ئه‌نجامی سه‌رجه‌میان نیگه‌تیڤ ده‌رچووه و ته‌نیا میلیتاو هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه.
میلیتاوی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2019 له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه به‌شداریی له 23 یاری كردووه و هیچ گۆڵێك و ئاسیستێكی نه‌كردووه.
