دادگای بڕیاری بێتاوانی ئەحمەد تورکی دەرکرد
دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی مێردین، لە کار لادراو، لە شوێنەکەی قەیوم دانرابوو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، بەڵام دادگا بڕیاری بێتاوانی دەرکرد.
ئەحمەد تورک لە دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکانی 14ی ئەنقەرە ئامادە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکانی بە ئۆنلاین ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بوون، لە کاتی قسەکردن، دادوەر ئاماژەی بەوە دا، داواکاری گشتیی داوایکردووە ئەحمەد تورک سزا بدرێت بەهۆی ئەو تاوانەی کردوویەتی، بەڵام پارێزەرەکانی ڕەتیان کردەوە، جەختیان لەوە کردەوە، ئەحمەد تورک سیاسەتمەدارە و دادگاییکردنەکەی لەسەر بنەمای وتارێکی ساڵی 2011 نایاسایی بووە و داوای بێتاوانییان کردووە.
هەر بۆیە دوابەدوای لێدوانی پارێزەرانی، دادوەری سەرۆکایەتی بڕیارەکەی ڕاگەیاند: ئاماژەی بەوەدا لێدوانەکەی ئەحمەد تورک کەوتووەتە چوارچێوەی "ئازادی ڕادەربڕین"، بەهۆی ئەوەی بەڵگەکان ڕاست و دروست نەبوون بێتاوان دەرچوو.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کوردی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1942 لە مێردین لەدایکبووە، لە هەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانییەکان سێ جار وەک سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین هەڵبژێردراوە، بەڵام لە شوێنی قەیوم دانراوە و هەروەها ئەندامی شاندی ئیمرالییە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.
