میسان پارێزگایەکی پشتخگوێخراوی عێراق

پارێزگای میسان بە دانیشتووانی زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار کەس، خاوەنی چەندین سەرچاوەی ئابووری بەهێزە، لەوانە وزە، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، بەڵام دانیشتووانەکەی لە سەرەتایتین مافەکانیان بێبەشن.

پارێزگای میسان لە باشووری عێراق و ڕووبەرەکەی زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار مەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانەکەشی سەرووی ملیۆنێک و 100 هەزار کەس، کە 72%یان شارنشین و لە 28% یان گوندنشینن، بەڵام ژێرخانێکی وێرانی شار و شارستانییەتی هەیە.

لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان سنوور ئالانی زانیاری تەواو لەسەر پارێزگاکە دەخاتەڕوو، کە چۆن دەکرێت پارێزگایەکی ئاوا دەوڵەمەند بە سامانی سروشتی، پشتگوێ بخرێت و دانیشتووانەکەشی لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری کارەبا و ئاو بێبەش بن.

 

 
Fly Erbil Advertisment