پزیشکێک 10 هەزار دۆلار دەدات بە "قۆرییەکەی عەلادین" بەڵام دواتر سکاڵا تۆمار دەکات
وایزانیووە دێوەکە دێتە دەرەوە و داواکانی جێبەجێدەکات
K24- هەولێر:
پۆلیسی هیندستان بڵاویکردەوە، دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە پزیشکێکیان هەڵخەڵاتاندووە بەوەی، “قۆرییەکەی عەلادینیان پێ فرۆشتووە” بە نزیکەی 100 هەزار دۆلار.
د. لەیک خان، بە پۆلیسی گوتووە، کاتێک زانیم قۆریەکە هیچ توانایەکی ئەفسووناویی نییە و هیچ پەیوەندی بە عەلادینەوە نییە، بڕیارم داوە سکڵا تۆمار بکەم.
تۆمەتبارەکان بە پزیشکەکەیان گوتووە، ئەو جۆرە قۆرییە، بەختی باش و پارەی بۆ دەهێنن، پزیشکەکەش بڕوای کردووە.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە، ژنی پزیشکەکە لە تاوانەکە بەشدار بووە و هاوکاری دەستبڕەکانی کردووە.
پزیشکەکە چاوەڕێی ئەوە بووە، دێوێک لە قۆریییەکە بێتەدەرەوە و داواکانی بۆ جێبەجێ بکات، بەڵام ئەمە هەرگیز رووینەداوە.
قۆرییەکەی عەلادین، ئەفسانەکەیە کە تێیدا، لە ناو قۆرییەک دێوێک دێتە دەرەوە و هەموو ئەو شتانەی دەتەوێت بۆت جێبەجێ دەکات.
Al Jazeera