راپرسییهكان: بایدن له پێشه به‌ڵام تره‌مپ ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی زیاتره
3 رۆژ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.. ئه‌نجامی راپرسییهكان زۆر شت روون ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نیا 3 رۆژ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپی كۆمارییه‌كان و جۆزیف بایدنی دیموكراته‌كان، یه‌كێكیان ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی وێبسایتی (رییهل كلێر پۆلیتكس)، كه ئه‌نجامه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه 43.5% پشتیوانییه‌كان بۆ تره‌مپه، له به‌رامبه‌ردا 51.3% به‌شداربووانی راپرسییه‌كه، پشتیوانی بایدن ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی نییه و هێشتا ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ زیاتره، به گوێره‌ی وێبسایته‌كه.
كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئهمهریكش ئاماژه به‌وه ده‌كات، تره‌مپ ده‌توانێت له كۆتا هه‌فته‌دا پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ بایدن كه‌م بكاته‌وه، به لای كه‌مه‌وه به رێژه‌ی 8 تا 10%، به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ زیاتر ده‌بێت.
هه‌رچی وێبسایتی FiveThirtyEight، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بایدن 90%.
ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامی راپرسییهكان له به‌رژه‌وه‌ندی جۆزیف بایدنه، به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ زیاتره، به‌و پێیه‌ی به‌ر له 4 ساڵ، به شێوه‌یه‌كی له ناكاو به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆندا سه‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده تره‌مپ نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگی كه‌متر هێنابوو.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی چوار ساڵه خۆی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكیش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناڕاسته‌وخۆیه و جیاوازه.
بۆ تێگه‌یشتن و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌م لینكه‌وه سه‌یری به‌رنامه‌كانی (ئه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌دات) بكه، كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌هرۆ زاگرۆسه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.