كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوار شەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك كاتدا ئەگەری نمە باران ھەیە.



