زانایان بە تەکنەلۆژیایەکی نوێ بیابان سەوز دەکەن
زانایانی نەرویجی تەکنەلۆجیایەکیان داهێناوە، دەتوانێت داهاتووی کشتوکاڵ لەسەر گۆی زەوی بە تەواوی بگۆڕێت، بە گۆڕینی لمی وشکی بیابان بۆ خاکێکی بەپیت و شیاو بۆ چاندن.
تەکنەلۆجیای "قوڕی نانۆیی شل" (Liquid Nanoclay)، ئەم تەکنەلۆجیایە پشتی بە بیرۆکەیەکی سادە بەستووە بەڵام کاریگەرییەکەی بریتییە لە پرژاندنی شلەیەک بەسەر لمدا کە گەردیلەی زۆر وردی قوڕی تێدایە (نانۆکلەی). کاتێک ئەم گەردیلانە تێکەڵی لم دەبن، وەک چەسپێک کار دەکەن و جۆریی لمەکە دەگۆڕن، بەجۆرێک کە توانای هەڵگرتن و پاراستنی ئاو و ماددە خۆراکییەکانی دەبێت، کە دوو بنەمای سەرەکین بۆ گەشەی ڕووەک. بەو هۆیەوە بەخێرایی پرۆسەی گۆڕینی لم بۆ خاکی کشتوکاڵی تەنیا لە ماوەی حەوت کاتژمێردا ئەنجام دەدرێت.
زانایان دەڵێن؛ تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت بەکارهێنانی ئاو بۆ کشتوکاڵ بە ڕێژەی 50٪ کەم بکاتەوە، ئەمەش چارەسەرێکی بنەڕەتییە بۆ کێشەی کەمئاوی لە ناوچە بیابانییەکاندا.
ئەم داهێنانە دەتوانێت ببێتە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە بواری کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراکدا. ئەگەر ئەم تەکنەلۆجیایە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاربهێنرێت، لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا هیچ بیابانێک لەسەر زەوی نەمێنێتەوە کە نەتوانرێت بکرێتە زەوییەکی بەرهەمدار.
