هاووڵاتییەک لە گەرمیان بەفیشەک کوژرا
بۆ وەرزش كردن لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە
K24 – گەرمیان
ھاووڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، بە مەبەستی وەرزشكردن لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای چەند كاتژمێرێك تەرمەكەی دۆزرایەوە.
عەلی جەمال، وتە بێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ئاشتی رەشید کەریم ) لە دایکبووی 1988 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو. بەوتەی کەسوکاری ناوبراو کاتژمێر 8ی شەوی رابردوو بەمەبەستی وەرزش کردن لەماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەدوایدا گەڕاون لەنێو هەیکەلێکی خانوو تەرمەكەی دۆزراوەتەوە".
ئا ماژەی بەوەشداوە: "ئێستا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێ و پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".