سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئومێد خۆشناو دەکات

له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی كرد

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئومێد خۆشناو ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌، كه‌ شه‌وی رابردوو به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە  ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

شه‌وی رابردوو، (سەلمە مەلا عەزیز گڕاوی)، دایكی ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مان، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.

ئومێد خۆشناو، ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی لێی ده‌ترسام هات، ئه‌و ساته‌ی ته‌مه‌نای بینینم نه‌ده‌کرد بینیم
ئومێد خۆشناو، ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی لێی ده‌ترسام هات، ئه‌و ساته‌ی ته‌مه‌نای بینینم نه‌ده‌کرد بینیم