مێژووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا

تا ئێستا چوار سەرۆک لە ئەمریکا تیرۆر کراون

K24 - هەولێر

ھەر كەسێك بیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كاندید بكات، بەپێی ماددەی دوو لە بەشی یەكەمی بەندی پێنجەم، دەبێت چەند مەرجێكی تێدا ھەبن، لەوانە: نابێت تەمەنی لە 35 ساڵ كەمتر بێت و دەبێت لانیكەم 14 ساڵ لە ئەمەریكا نیشتەجێبوو بێت، ھەروەھا لەدایكبووی ئەمەریكا بێت.

تائێستا لە مێژووی ئەمەریكادا زۆرترین رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان، لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی 1992 تۆماركراوە، كە بە رێژەی 61.3%ـی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان ھەبوو، بەشداریی پرۆسەی ھەڵبژاردنیان كرد. لە ھەڵبژاردنەكەشدا بیل كلینتۆن، كاندیدی دیموكراتەكان سەركەوتنی بەدەستھێنا و، بووە سەرۆكی ئەمەریكا.

لە مێژووی ئەمەریكادا ھەشت سەرۆكی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە لەکاتێکدا هێشتا سەرۆک بوون، کە پێکهاتوون لە: ویلیام ھێنری ھاریسن بەھۆی ھەوكردنی سییەكان، زاكاری تایلۆر بە ھەوكردنی گەدە، وارن ھاردینگ بە جەڵتەی دڵ و فرانكلین رۆزڤێڵت بەھۆی خوێنبەربوونی مێشك.

ھەروەھا چوار سەرۆكی ئەمەریكا لە مێژووی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە تیرۆركراون ئەوانیش: ئەبراھام لینكۆڵن، جەیمس گارفێڵد، ویلیام ماكینڵی و جۆن كەنەدی بوون.

جۆرج واشنتن یەكەم سەرۆكی ئەمریكابووە كە لە نێوان ساڵانی 1789 بۆ 1797 بە دەنگی زۆرینەی رەھای دەنگدەران بە سەرۆكی ئەمریكا ھەڵبژێردراوە.

ڤیكتۆریا ودھۆڵ یەكەم ئافرەت بوو لە ساڵی 1782 خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا كاندید كرد. ڤیكتۆریا بە رەچەڵەك سكۆتلاندی بوو و سەرۆكی بزووتنەوەی مافی ئافرەتانی ئەمەریكا بوو.

ھیلاری كلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكاش، یەكەم ئافرەت بوو كە لەلایەن پارتێكی سەرەكی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا كاندید بكرێت، بەڵام لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان لە ساڵی 2016، شكستی ھێنا.

 

هـ.ر.