کاندیدەکەی ترەمپ بە سەرۆکی دادگای باڵا هەڵبژێردرا
ئەیمی باریت تەمەنی 48 ساڵە و خاوەنی حەوت منداڵە
K24 - هەولێر
یەک هەفتە پێش هەڵبژاردنی گشتیی ئەمەریکا، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ دادوەر ئەیمی باریت، کاندیدی دۆناڵد ترەمپی بە سەرۆکی دادگای باڵا هەڵبژارد.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ئەیمی باریت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای باڵا زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و، بە سەرۆکی دادگاکە هەڵبژێردرا. درەنگانی شەوی رابردوو (دووشەممە، 26-10-2020) لە کۆشکی سپی لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد.
ئەیمی باریت، تەمەنی 48 ساڵە، کاسۆلیکێکی ئایینپەروەرە و خاوەنی حەوت منداڵە کە دوانیانی لەخۆگرتووە.
لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەر کاندیدک تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدات، ئەیمی لەڕێگەی پۆستەکەیەوە دەتوانێت یەکلایی بکاتەوە.
هەڵبژاردنی ئەیمی باریت، بە سەرۆکی دادگای باڵا لە ئەمریکا کاردانەوەی زۆری دیموکراتەکانی لێکەوتەوە، کە داوایان دەکرد هەڵبژاردنی سەرۆکی دادگای باڵا بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوابخرێت، بەپێچەوانەی ترەمپ کە سوور بوو لەسەر ئەوەی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بێت.
ئەیمی باریت دەچێتە شوێنی دادوەر روس گینسبۆرگ، دادوەری لیبراڵ کە مانگی رابردوو کۆچی دوایی کرد.
هـ.ر.