پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەمیل عەبدی سندی دەكات
K24 – ھەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی جەمیل عەبدی سندی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەیان دەكات.
لە پەیامی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەمیل عەبدی سندی ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت".