مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەیاح كورەچی دەكات

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی سەیاح کورەچی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەیان دەكات.

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەیاح کورەچی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت".