نێچیرڤان بارزانی ھێرشە تیرۆریستییه‌كانی نه‌مسا و كابول سەركۆنە دەكات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆنسوڵى ئه‌رمه‌نستان كرد
K24 – ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھێرشە تیرۆریستییه‌كانی نه‌مسا و كابول سەركۆنە دەكات و رایدەگەیەنێت، هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش.
لە تویتێكدا نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی: "هێرشی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر زانکۆی کابول شەرمەزار دەکەم و سه‌ره‌خۆشی له خێزانی قوربانیان ده‌که‌م. هێرشه‌که ده‌یسه‌لمێنێت که هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا".
ھەروەھا لە تویتێكی دیكەدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: " سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌که‌م که دوێنێ ئێواره له ڤیه‌ننا هاووڵاتیانی کرده ئامانج و تیایدا ژماره‌یه‌کیان گیانیان له ده‌ستدا، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌کانیان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم".
لەلایەكی دیكە ئەمڕۆ سێشه‌ممه 3/11/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئارشاك مانۆكيان كونسوڵى گشتيى ئه‌رمه‌نستان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا مانۆكيان خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م ديدارى خۆناساندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى هه‌مه‌لايه‌نه به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و ده‌رفه‌ت و بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريش بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئه‌رمه‌نييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕه‌خساوه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون كه تيايدا نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست كێشه و گرفته‌كان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.

