شەرع بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ دەچێتە سعوودییە

ئەحمەد شەرع, سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
ئەحمەد شەرع, سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا

سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ، سەردانی سعوودییە دەکات.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردووەتەوە، سبەی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئەحمەد شەرع, سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودییە، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوەم شەرع لە میانی سەردانەکەی بۆ سعوودییە، پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرھێنان و ئابووری، ھەروەھا ژمارەیەک پرسی گرنگی دیکە لەگەڵ جێنشینی سعوودیە تاوتوێ دەکات.

باسی لەوەش کردووە، سەرۆکی سووریا ھەر لە میانی سەردانەکەی بۆ سعوودییە بەشداری لە "کۆنگرەی دەستپێشخەریی ئاییندەی وبەرھێنان"دا دەکات کە لە ڕیاز پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.

کۆنگرەی "دەستپێشخەریی ئاییندەی وەبەرهێنان" ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەردەوام دەبێت و نزیکەی هەشت هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن.

ئەم سەردانە دەبێتە سێیەمین سەردانی فەرمیی سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا بۆ سعوودییە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو. 

 
Fly Erbil Advertisment