پاسپۆرتی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

ئەم ھاووڵاتییانە بە زووترین كات سەردانی نووسینگەكانی پاسپۆرت بكەن

K24 – ھەولێر

 پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، ئەوانەی پێش 15ی مانگی رابردووەوە مامەڵەی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرتیان کردووە، لە زووترین كاتدا سەردانی نووسینگەكانی پاسپۆرت بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە: "ئەوانەی پێش رێکەوتی (15/10/2020) مامەڵەی دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرتیان کردووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکەن (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دەوروبەر-نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە) بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان".