سەرۆک وەزیران بەرزەپردی سۆرانی کردەوە

سەرۆک وەزیران بەرزەپردی سۆرانی کردەوە
سەرۆک وەزیران بەرزەپردی سۆرانی کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزە پردی دەروازەی سۆرانی کردەوە کە پڕۆژەیەکی ستراتیجی و بەرزترین بەرزەپردە لە هەرێمی کوردستان. ئەم پڕۆژەیە ساڵێک پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو کراوە و دەخرێتە خزمەتی ڕێبوارانی دەڤەرەکە.

 

 

 

وردەکاریی پڕۆژەکە:

ڕۆژی 28ی ئایاری 2024، لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییەوە بەردی بناغەی بەرزە پردی سۆران دانرا، هاوکات لەگەڵ چەند پڕۆژەیەکی دیکەدا وەک بەشێک لە پلانی فراوانکردنی ژێرخانی ڕێگاوبان لە سنوورەکە.

لە گوتاری دانانی بەردی بناغەدا، سەرۆکی حکوومەت جەختی لەسەر پەرەپێدانی شارۆچکە و گوندەکان کردەوە، نەک تەنیا گرنگیدان بە سەنتەری پارێزگاکان.

پڕۆژەکە کە ساڵێک پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو کراوە و دەخرێتە خزمەتی ڕێبوارانی دەڤەرەکە؛ دەروازەی سۆران، ڕێگەکانی هەولێر، مێرگەسۆر، ڕواندز و چۆمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

دیزاین و تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە:

- ئەم بەرزەپردە، بەرزترینە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

- لە ڕێگەیەکی سەرەکیی دوو سایدی پێکهاتووە، بە درێژایی 2,905 مەتر.

- هەر ساییدێک لە 3 لاین پێکدێت.

- کاریگەرییەکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

بودجە و ماوەی تەواوکردن:

- زیاتر لە 33 ملیار و 358 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

- پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە.

- 900 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی دیاریکرابوو، بەڵام پێش وادەی خۆی کۆتایی هات.

دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری ژێرخاندا:

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە 2,168 پڕۆژەی شەقام لەناو شار و شارۆچکەکان جێبەجێ کراون. کۆی گشتی گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژانە 2.2 ترلیۆن دینار بووە. پڕۆژەکان بە ستانداردێکی جیهانی ئەنجام دراون و سەرجەم پێداویستییەکانی ئەندازەی هاتوچۆیان بۆ دابین کراوە.

 

چیدیکە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگاوبان کراوە؟

- 883 کیلۆمەتر هێڵکاریی شەقام.

-  59 پرد و ژێرپرد.

- 16,000 هێمای هاتوچۆ.

- 45 کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەکان.

- 296 پەڕینەوەی پیادە.

- 1,500 بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی.

- توانای ناوخۆیی: بۆ یەکەمجار، کارەکانی ئەندازەی هاتوچۆ لەلایەن تیمی خۆماڵییەوە ئەنجام دراون.

 
 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment