نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان ده‌ركرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحییەی بەردەقارەمان دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێمي بۆ هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى واژۆ كرد كه سه‌ر به قه‌زاى بازيان ده‌بێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى به‌رده‌قاره‌مان، كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترىن داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیانى ناحيه‌كه و گونده‌كانى ئه‌و سنووره ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و ناوچه‌يه.
