ئۆکرانیا قەیرانی پیاوان بە کۆچبەران پڕدەکاتەوە

میدیاکاری ئەمەریکی 'تاکەر کارلسۆن' ڕایگەیاند، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بەنیازە کۆچبەران لە ئۆکرانیا نیشتەجێ بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە سەربازانەی لە جەنگی ڕووسیادا کوژراون.

تاکەر کارلسۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی RTVI US  گوتی: "جەنگ ئۆکرانیای وێران کردووە و گەیاندوویەتییە لێواری لەدەستدانی ناسنامەی نەتەوەیی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کیێڤ یاساکانی خۆی گۆڕی بۆ ئەوەی بیانییەکان بتوانن زەوی کشتوکاڵی بکڕن، لە کاتێکدا وڵاتەکە زۆربەی پیاوانی وڵاتەکەی لەدەستداوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا "بەنیازن ئەم بۆشاییە دیمۆگرافییە بە کۆچبەرانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو پڕبکەنەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئۆکرانیا بەو شێوەی ئێستای بوونی نامێنێت."

تاکەر کارلسۆن باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوودەدات خەمبارترین شتە کە لە دەرەوەی ئەمەریکا بینیومە، هەروەها ڕەخنەی لەو سیاسەتانە گرت کە بوونەتە هۆی وێرانکردنی دۆخی دانیشتوان.

لە 24ـی شوباتی 2022ەوە، کەهەمان ڕۆژ جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەستیپێکرد، کیێڤ بەهۆی یاسای سەربازیی زۆرەملێ، جێهێشتنی پیاوانی تەمەن 18 بۆ 60 ساڵان قەدەغە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری تایمز، هێزەکانی ئۆکرانیا بەهۆی ئەم جەنگە ڕووبەڕووی زیانێکی زۆر بوونەتەوە، ئەمەش وایکردووە دامودەزگاکانی دامەزراندنی سەربازیی، بانگهێشتی پیاوانی تەمەن 43 ساڵە بکەن بۆ ئەوەی وەک سەرباز خزمەت بکەن.

بەپێی ئامارێکی فەرمیی کیێڤ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوپای ئۆکرانیا هەڵهاتوون، 280 هەزار کەس زیاترە، هاوکات ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەسە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment