داعش ھێرشی كردە سەر پۆلیسی عێراق
كوژراو ھەیە
K24 - ھەولێر
چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی پۆلیسی عێراق.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرشیانکردە سەر بارەگایەکی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی یەسرب لە باشووری پارێزگاکە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا.
لەلایەكی دیكە و هاوکات لە بەغدا کەسێکی سڤیل، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
لە ناوچەی فەزیلیە لە رۆژهەڵاتی بەغدا و قەزای شەتڕە لە پارێزگای زیقاریش شەڕی عەشایری سەریهەڵداوه، ههرچهنده هێزه ئهمنییهكان بۆ كۆنتڕۆڵی دۆخهكه رهوانهی ئهو ناوچانه كراون، بهڵام هێشتا زیانه گیانی و مادییهكان نهزانراوه.