چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی تره‌مپ و بایدن یه‌كسان بوون؟
مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیان به‌ده‌ستبهێنێت ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نزیكه له‌وه‌ی كۆتایی بێت، ئێستاش كێبڕكێیه‌كه له نێوان دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و جۆزیف بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان تونده، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی هه‌ردوو كاندید له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن یه‌كسان بوون، یان هیچ كاندیدێك نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت؟
ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن چییه؟
ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنرێت، كه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌ویش هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، له‌گه‌ڵ 3 ده‌نگی واشنتن دی سی پایته‌خت، هه‌ر كاندیدێك ده‌نگی 270 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش ده‌نگی هه‌ردوو كاندید یه‌كسان بوون، واتا هه‌ر یه‌كێكیان 269 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا؟
به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، له‌و حاڵه‌ته‌دا، كاندیدانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (House of Representative)، ده‌خرێنه ده‌نگدان، كێ له‌وێ زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا ده‌بێته سه‌رۆك.
ئه‌نجومه‌نی پیرانیش (The Senate) كاندیدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵدا (214) ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە مێژووی دەنگدانی پێشوەختەدا، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌مه‌ریكا تاکە وڵاتی دیموکراسیە لە هەموو دونیادا، کە دوای ئەوەی کاندیدی سەرۆک بە زۆرینەی دەنگی هاووڵاتیان هەڵبژاردنەکان دەباتەوە، بەڵام هێشتا ناتوانێت ببێت بە سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا، چونکە سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا لە ڕێگای دەنگی (ئیلیتکۆڕەڵ کۆڵیج – ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن)ەوە هەڵدەبژێردرێت نەک دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک.
ئەم حاڵەتەش (5) جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئه‌مه‌ریكادا دووبارەبۆتەوە، دواترینیان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی (2016) بوو لە نێوان (دۆناڵد ترەمپ و هیلاری کلینتن) ئەگەرچی (هیلاری کلنتن) توانی نزیکەی (3) ملیۆن دەنگی زیاتر بەدەست بهێنێت لە (دەنگدانی گشتی)دا بەڵام لە کۆتاییدا (دۆناڵد تره‌مپ) توانی زیاتر لە (304) دەنگ لە (ئیلیکتۆڕاڵ کۆڵیج) بەدەست بێنێت لە بەرامبەردا هیلاری تەنها (227) دەنگی بە دەست هێنا، بۆیە (تره‌مپ) بوو بە سەرۆکی ژمارە (45)ی ئه‌مه‌ریكا.