هاووڵاتییان ڕۆژانە دەپرسن سبەی سەرۆک وەزیران چ پرۆژەیەک دەکاتەوە
ترێند یاخود وشه و دهربڕینێكی باو، لهنێو هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان بڵاوبووهتهوه و ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆمێنت دەنووسن و دەپرسن؛ ئایا سبەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی چ پرۆژەیەک دەکاتەوە؟ وشهی 'دیسان سبەی' خهریكه دهبێته ترێندی ساڵ و گهوره و بچووك ڕۆژانه گوێبیستی دهبن و له نێوان خۆیاندا دووبارهی دهكهنهوه و بهردهوامیش دهستاودهستی پێ دهكهن، ئهم ترێنده ڕهنگدانهوهی بهڵێنهكانی سهرۆك وهزیرانه كه له سهرهتای كابینهكهیهوه به كوردستانییانیدا بوو و به كردهنی كردن و بۆی جێبهجێ كردن و خهونی زیاتر له سی ساڵی له ماوهیهكی كهمدا بۆ بهدیهێنان و مرازی دڵیانی حاسڵ كردن.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی درێژەی بە کاروانی ئاوەدانیی کوردستان داوە، ڕۆژانە پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی دەکاتەوە، ئەمەش وای کردووە هاووڵاتییان و كوردستانیان ڕۆژانە بە پەرۆشەوە چاوەڕێ بن و بڵێن ئایا دەبێت سبەی سەرۆک وەزیران چ پرۆژەیەک بکاتەوە؟
'دیسان سبەی' بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا، هەمیشە لە پەیجی کوردستان24 لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا، هاووڵاتییان و كوردستانیان لە کۆمێنت دەنووسن؛ "سبەی سەرۆک وەزیران لە کام شار و ناوچەی کوردستانە و چ پرۆژەیەک دەکاتەوە؟"
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی بۆریی گازی سروشتی (هەولێر-دهۆک)، لە شاری دهۆک کردەوە و، لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا گوتی: خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین، سەرەڕای ئاستەنگ و ڕێگرییەکان، سوپاس بۆ خوا توانیمان پرۆژەکان جێبەجێ بکەین و خەونی زۆر کەس بکەینە ڕاستی.
هیواشی خواست بتوانن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەکانەوە خزمەتی زیاتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.
کردنەوەی پرۆژەکان لە لایەن سەرۆک وەزیرانهوه، ڕێژەکەی ئەوەندە زۆر بووە، تا وای لێهاتووە نەخشەی گووگڵ (Google Map) فریا ناکەوێت شوێنەکانی بناسێنێت و لەسەر نەخشەی هەرێمەکە دیارییان بکات، بۆیە دەگوترێت: "پرۆژەکانی مەسرور بارزانی (Google Map)ـی تووشی سەرسوڕمان کردووە."
هەر ئەمڕۆ پەیامنێری کوردستان24 ئەو پرسیارەی هاووڵاتییان و كوردستانییانی ڕاستەخۆ ئاراستەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کرد، کە ئاخۆ سبەی چ پرۆژەیک دەکاتەوە، سەرۆک وەزیران زەردەخەنەیەکی کرد و لە وەڵامدا گوتی: منیش نازانم سبەی چ پرۆژەیەک دەکەمەوە، بەڵام هیوادارم خەڵکی ئێمە ماندوو نەبن لە زۆری ژمارەی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە.
سەرۆک وەزیران دەشڵێت: ئینشائەڵڵا خوای گەورە پشتیوانمان بێت بۆ ئەوەی بتوانین پرۆژەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەین.
ئێمە وەک کەناڵی کوردستان24، زۆر گرنگی بە سەرنج و داواکاری هاووڵاتییان دەدەین و لە چاوەڕوانیدا جێیان ناهێڵین، بۆیە پێیان دەڵێن: سبەی نا بەڵکوو دووسبەی کە دەکاتە پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک وەزیران یەکەم دار لە پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنێت.
پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی
لە پێشتێنەی سەوزایی هەولێر بە پانی دوو کیلۆمەتر و درێژی 83 کیلۆمتەر، دار دەچێندرێن. پشتێنەکە لە هەشت زۆن پێکهاتووە، ئێستا کار لە زۆنی یەک، دوو و هەشت دەکرێت.
لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەدا، کە ڕووبەرەکەی 13 هەزار دۆنم دەبێت، تەنیا داری زەیتوون و فستق دەچێنرێن. بە گشتیی حەوت ملیۆن دار لە پشتێنەی سەوزایی هەولێردا دەچێنرێن.
قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کەوتووەتە سنووری بەحرکە و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی گەورەی هەبێت. ئەم پرۆژەیە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە، بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شاری هەولێر.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵێکی زۆری داوە بۆ پاکترکردنی ژینگەی هەرێم، لە ماوەکانی ڕابردووشدا چەندان ڕێکار بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە گیرانەبەر و چەندان پرۆژەش جێبەجێ کران، لەوانەش پرۆژەی ڕووناکی و کوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەکەکان.
لە ماستەر پلانی هەولێریشدا، پشتێنەی سەوزایی یەکێک بووە لە پرۆژە گرنگەکانی پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکە. بە تەواوبوونی ئەم پرۆژە ستراتیژییە، ڕێژەی سەوزایی شارەکە بە ڕێژەی 25% زیاد دەکات.
