هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، هەیبەت حەلبووسی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و دەنگدان بۆ جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان دەستپێدەکات.

دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، دیلان بارزان پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەیبەت حەلبووسی کاندیدی حزبی تەقەدووم بە 208 زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

هەیبەت حەلبووسی لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمان سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.

هەروەها هەر یەکێکە لە سالم عیساوی 66 دەنگی بەدەستهێنا و عامر عەبدولجەبار 9 دەنگ و 26 دەنگیش پووچەڵ بوون.

کاتژمێر 01:15 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 292 ئەندامی دەرچوو، دەستیپێکرد.

عامر فایز کە وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتاری دەرچوو؛ سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کرد؛ دوای خوێندنەوەی ناوی دەرچووانی پەرلەمان و سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی دەرچوو، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل