بۆچی په‌كه‌كه شه‌ڕ به دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت؟
ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌و په‌لاماره، بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیی ته‌قانده‌وه و به‌رپرسیارێتی خۆیشی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له قووڵایی خاكی كوردستان، بووه‌ته هۆی نائارمی له ناوچه سنوورییه‌كان و سه‌دان گوندیش له سنووره‌كان چۆڵكراون، ئه‌وه جگه له په‌لكێشكردنی ئاگری شه‌ڕێك، كه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
ماوه‌یه‌كه پێش ئێستا، په‌كه‌كه بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ته‌قانده‌وه، كه ئه‌وه‌ش دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، دواتریش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كه راگه‌یاند.
دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانیش، چه‌ندین جار نیگه‌رانی خۆیان له بوونی ئه‌و هێزه ده‌ربڕیوه، له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و به خۆسه‌پاندن چه‌ندین ناوچه داگیركردووه و دژی حكومه‌تی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان، حوكمی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات، ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌رێمی كوردستانن.
چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا نییه و پێویستیشه لایەنە بەشدارەکانی حکومەت هەڵوێستیان هەبێت لە داکۆکیکردن لە حکومەت و دامودەزگا شەرعییەکانی هەرێم.