بایدن له پێشه
هه‌ر پاڵێوراوێك پێویستی به 270 ده‌نگه
K24 – هه‌ولێر:
میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویانكرده‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ"، كاندیدی كۆمارییه‌كان به (25) خاڵ له دوای "جۆ بایدن" كاندیدی دیموكراتهكانهوهیه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشێیتد پرێس" و كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" بڵاویانكرده‌وه، "بایدن" تا ئه‌م چركه ساته له كۆی (538) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن توانیویه‌تی (238) ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و له به‌رامبه‌ردا "تره‌مپ" ته‌نیا (213) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر پاڵێوراوێكی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێویسته له كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن، (270) ده‌نگ مسۆگه‌ر بكات.
پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.
هه‌ریه‌ك له "تره‌مپ" و "بایدن" متمانه‌یان به خۆیان هه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.