بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ دووەم جار ڕێژەی سووی کەم کردەوە
بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا، بۆ دووەم جار لەسەریەک کەمکردنەوەی ڕێژەی سووی بە بڕی چارەگەخاڵێک ڕاگەیاند، ئەمەش وەک خۆپارێزییەک لە مەترسییەکان لەسەر زیادبوونی بازاڕی کار؛ هاوکات سەرۆکی بانکەکە ڕایگەیاند، بە دووری دەزانن لە داهاتوودا ڕێژهكه كهمتر بكهنهوه.
چوارشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانکی یەدەگی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، داڕێژەڕانی سیاسەت بە 10 دەنگ بەرانبەر 2 دەنگ بڕیاریان دا ڕێژەی سوو لە %4.00 و بۆ 3.75% دابەزێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوو ئەندام دژی بڕیارەکە بوون، ئەوانیش ستیڤن میران، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر، چونکە داوای کەمکردنەوەی نیو خاڵی دەکرد، هاوکات جێف شمید، سەرۆکی بانکی یەدەگی کانزاس سیتی، پێی باش بوو هیچ گۆڕانکارییەک ڕێژەی سوودی فیدراڵی نەکرێت.
هاوکات جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی بانکی ناوەندی بۆ دووەم جار لەسەریەک کەمکردنەوەی ڕێژەی سووی ڕاگەیاند، گوتی: داخستنی حکوومەتی فیدراڵی ئەمەریکا تاوەکوو بەردەوام بێت، قورسایی لەسەر چالاکییە ئابوورییەکان دروست دەکات، بەڵام پێویستە ئەم کاریگەرییانە دوای کۆتاییهاتنی داخستنەکە پێچەوانە ببنەوە".
پاوڵ باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا، دیدگای زۆر جیاواز هەبوون سەبارەت بە چۆنیەتی هەنگاونان لە کانوونی یەکەمدا هەبوو، بەڵام بە دووری دەبینن ڕێژەی سوو زیاتر کەم بکەنەوە، هاوکات دوای ئەو لێدوانانە پشکە سەرەکییەکانی بازاڕی بۆرسەی ئەمەریکا دابەزین.
چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا ڕێژەی سوودی سەرەکیی بە 25 خاڵی بنەڕەتی 0.25% کەمکردەوە و لە 4.25% بۆ 4.0%. هەروەها، بەرپرسانی بانکەکە ئاماژەیان بە ئەگەری دابەزاندنی دیکە پێش کۆتایی ئەمساڵ کردبوو، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی هەلی کار و مەترسییەکانی زیادبوونی هەڵاوسان گەڕاندبووە.
