ڕوانگەی سووری: داعش 16 هێرشی لە دێرەزوور و ڕەققە ئەنجامداوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەم مانگەدا داعش 16 هێرشی لە دێرەزوور و ڕەققە ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کارمەندانی سەربازیی و مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەم مانگەدا داعش 16 هێرشی لە پارێزگاکانی دێرەزوور و ڕەققە ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکان جۆراوجۆر بوون وەکوو 'تەقینەوە، دانانەوەی بۆسە و تیرۆرکردن' ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکە بەتەواوی لەناو نەچووە و ماوە، هەروەها خەریکە دەبێتە دەبێتە هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری، داعش سێ هێرشی لە ڕەققە و 13ـی دیکەی لە دێرەزوور ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون، لەو چوار کوژراوە دوو هاووڵاتیان مەدەنین و یەکێکیان چەکداری هەسەدە بووە، هەروەها 13 چەکداری دیکەی هەسەدە برینداربوون.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، داعش بۆ جموجۆڵەکانی، هەندێک ناوچەی گوندنشینی قۆستۆتەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە.

 

 
Fly Erbil Advertisment