ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان: زۆرترین تووشبوون، مردن و چاکبوونەوە لە دهۆک تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین تووشبوون بە کۆرۆنا، چاکبوونەوە، هەروەها مردنیش لە دهۆک تۆمارکراوە.
ئاماری نوێی کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڵاوکرایەوە و وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، 1195 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 23 کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراوە (451 کەس) دوای ئەویش لە هەولێر (433 کەس).
لە دهۆک زۆرترین مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە نۆ کەسن لەکۆی ئەو 23 کەسەی لە شەو و رۆژی رابردوودا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە هەریەک لە هەولێر و سلێمانیش پێنج کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

هـ.ر.