زیاتر له‌ 3 هه‌زار و 700 كەسی دیكە له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون

عێراق 2971 حاڵەتی چاكبوونەوەی لە كۆرۆنا تۆماركرد

K24 -ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا، ئاماری كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردووی لە سەرتاسەری وڵات بەھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، لەو ماوەی دەستنیشانكراوە، 3701 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 2971 كەسیش بە تەواوەی چاكبوونەتەوە و 47 كەسیش بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 489 ھەزار و 571 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و لەم ژمارەیەش 11 ھەزار و 175 بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە و420 ھەزار و 571 كەسیش بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی %85.8.

ژمارەی ئەو تووشبوونەی تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 58 ھەزار و 190 كەسن و لەم ژمارەیەش 412 كەس لە ژێر چاودێری چڕدان.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل