پارتی له دهۆك: ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامیدا ده‌ستپێكێكی زۆر خراپه بۆ خودی خۆی
سه‌ربه‌ست تروانشی: هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه شه‌ڕێكی به‌وه‌كاله‌ته له بری سه‌رجه‌م نه‌یارانی گه‌لی كورد

K24- دهۆك:
سه‌ربه‌ست تروانشی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوكات به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك رایگه‌یاند، هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌مانكێ شه‌ڕێكی به‌وه‌كاله‌ته له بری سه‌رجه‌م نه‌یارانی گه‌لی كورد.
ئه‌م گوتانه‌ی تروانشی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له دژی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕێكه له دژی هیوا و ئومێده‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، ده‌بێت په‌كه‌كه له‌وه تێبگات، كه ئه‌وه‌ی كردوویانه ده‌ستپێكێكی زۆر خه‌رابه بۆ خودی خۆیان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌شیمان بن باشتره له سبه‌ی، چونكه خوێنی شه‌هیدان زۆر به‌نرخ و به‌هاداره و گه‌وره و بچووكی ئه‌م گه‌له ئاماده‌ی قوربانیدانن بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی خوێنی خۆیان".
H.B