سوودانی: له ساڵی 2005ـوه 131 تریلیۆن دینار گه‌نده‌ڵی له پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كان كراوه
 
                        به‌رپرسانی باڵای عێراق له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یان له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژانه شایه‌تمانی له‌سه‌ر ڕۆچوونی وڵاته‌كه‌یان له گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕووی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی یه‌كدی و حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆیان ده‌كه‌ن؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق ئابڕووچوونێكی كاره‌كانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو ئاشكرا ده‌كات و ژماره و داتایه‌كی گه‌وره له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌خاته ڕوو.
هه‌موو جیهان ده‌زانێت عێراق وڵاتێكی گه‌نده‌ڵه و به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانیش له‌م باره‌وه زۆرن و ده‌یسه‌لمێنن گه‌نده‌ڵی بووه‌ته سیمایه‌كی ناشیرین و قێزه‌ونی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و نێوده‌وڵه‌تیدا و متمانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به ته‌واوی لاواز كردووه به‌تایبه‌تی (پێوەرەکانی ئاماژه‌كانی گەندەڵیی شەفافیەتی نێودەوڵەتی)، له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ساڵی 2024، عێراقی له ڕیزبه‌ندی 140ـمینی پیسخۆرترین و گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان دانابوو.
هه‌ینی، 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوته‌یه‌كدا له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی و ئه‌كادیمیست و كه‌سایه‌تییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری به‌غدا، دانی به ڕاستییه‌كدا نا، كه تایبه‌ت بوو به ئابڕووچوونی گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاكانه‌ی بۆ خۆی كرد، كه ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی پێش ئه‌و كراون.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له گوته‌كه‌یدا شایه‌تمانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی دا و ئه‌وانی به ئابڕووچوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند، كاتێك حكوومه‌تی وه‌رگرتووه، بینویه‌تی دوو هه‌زار و 582 پرۆژه‌ی ته‌واونه‌كراو كه بڕه‌كه‌ی 131 تریلیۆن دینار بووه، له حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـوه بۆی به‌جێ ماوه.
به پێی ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه و خه‌مڵاندنه‌كان، عێراق له ساڵی 2003 تاوه‌كوو ساڵی 2020، ساڵانه 35 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه، كه كۆی گشتیی هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ش كردوویه‌تییه 600 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 17 ساڵدا. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و ژماره‌یه واته بۆ هه‌ر ساڵێك 35 ملیار دۆلار بۆ ساڵه‌كانی 2021، 2022، 2024 و 2025 وه‌ربگیرێنه‌وه، كۆی گشتیی بۆ ئه‌م پێنج ساڵه ده‌كاته 176 ملیار دۆلاری دیكه، به‌مه‌ش كۆی گشتی زیانه‌كان له ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا گه‌یشتووه‌ته 776 ملیار دۆلار، كه به پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2024، یه‌كسانه به پێنج بودجه‌ی پێنج ساڵی عێراق.
ئەم هاوکێشە بیركارییه، ئه‌و ڕاستییه ده‌خاته ڕوو کە بەردەوامی گەندەڵی بە هەمان خێرایی، بەو مانایەیە کە حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌م په‌تایه ڕابگرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكوو ڕه‌نگه ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی زیانه‌كان زۆرتریش بووبن نه‌خاسمه به‌هۆی هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندنی ململانێ سیاسییه‌كان، گه‌نده‌ڵییه دارایی و كارگێڕییه‌كان زیاتر بوونه.
