گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی: وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كردووه كاری سیخوڕی ده‌كات
 
                        گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له باره‌ی گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه خاوه‌نداریه‌تیی ده‌كرێت، بڵاو كردووه‌ته‌وه و گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، گرێبه‌سته‌كه ئه‌مه‌ریكا تووڕه ده‌كات.
گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك (The Atlantic)ـی ئه‌مه‌ریكی، ڕاپۆرتێكی له باره‌ی گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (موهه‌ندیس)، كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه خاوه‌نداریه‌تیی ده‌كرێت، بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمپانیای ناوبراو كۆمپانیایه‌كی سزا دراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێك هێنده‌ی دیكه واشنتن تووڕه بكات.
گۆڤاری زه ئه‌تڵه‌نتیك باسی له‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به‌بێ هیچ كێبڕكێیه‌ك ته‌نده‌ری كاری پرۆژه‌یه‌كی هێڵی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن كه بریتییه له "هەڵکەندن و دانانی ڕێڕەوی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و چاککردنەوە"ـی داوه‌ته كۆمپانیای موهه‌ندیس، له كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراوه به وردی چاودێریی ده‌كرێت.
ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕیاری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمپانیای موهه‌ندیس، ئه‌و هۆشدارییه‌ی له‌خۆ گرتووه، كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه، به‌م پێیه‌ش وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كه مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه كردووه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سزا ده‌درێت.
پرسی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای موهه‌ندیس، له میدیا عێراقییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چڕی بڵاو كراوه‌ته‌وه و هه‌ندێك له میدیاكان باسیان له‌وه كردووه، حه‌شدی شه‌عبی له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه كه كۆمپانیای موهه‌ندیس كاره‌كانی ده‌كات، ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له عێراق بگات و سیسته‌مێك كار پێ بكات، بۆ گوێگرتن (ئه‌نصات) و تۆماركردنی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له ڕێگه‌ی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای موهه‌ندیس نه‌شارده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، كۆمپانیای ناوبراو كۆمپانیایه‌كی حكوومی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه، حه‌شدی شه‌عبیش دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومییه، بۆیه مافی خۆیه‌تی به‌شداری له پرۆژه‌كان و گرێبه‌سته‌كان بكات.
