ئه‌ڵمانیا داوا له تره‌مپ و بایدن ده‌كات دان به خۆیاندا بگرن
چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان بن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، "هایكۆ ماس"، داوای له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد، دان به خۆیاندا بگرن و چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان بن.
"هایكۆ ماس" گوتیشی: ناكرێت ئه‌مه‌ریكا بچووك بكرێته‌وه بۆ یه‌ك كه‌س، هه‌ر كه‌سێك له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا نه‌وت به ئاگردا بكات، ره‌فتارێكی نابه‌رپرسیارانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا كاتی هێمنی و پاراستنی ئارامییه، تا بتوانرێت ئه‌نجامه‌كان به شێوه‌یه‌كی درووست رابگه‌یه‌ندرێن".
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ریه‌ك له پاڵێوراوی دیموكراته‌كان، "جۆ بایدن" و پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان، "دۆناڵد تره‌مپ" لێدوانی توند له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان، "دۆناڵد تره‌مپ" چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك داوای له ركابه‌ره‌كانی كردووه، "ساخته‌كاری" و "دزینی ده‌نگه‌كان"ی رابگرن.