ئێران هاوسەرگیریی بیانییەکان لە شەرعیەوە بۆ یاسایی دەگۆڕێت
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، ئێران کار لەسەر گۆڕینی پرسی هاوسەرگیریی لەگەڵ بیانییەکان لە بازنەی شەریعەتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی دەکات.
نادر یار ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: حکوومەتی ئەفغانستان هەوڵی تەواو بۆ ڕێگریی لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئێران ناکات، ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازی گوزەرانی هاووڵاتیانی ئەفغانستان و ئێران هۆکاری سەرەکی کۆچکردنەکەیە.
نادر یار ئەحمەدی دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئێستا کار لەسەر گۆڕینی پرسی هاوسەرگیریی لەگەڵ بیانییەکان لە چوارچێوەی شەریعەتەوە بۆ یاسایی دەکات، گوتی: ئەم بابەتە مشتومڕێکی زۆر لە نێوان لایەنگران و نەیاران دروست دەکات، بەڵام دۆخەکە وادەخوازێت، باشترە هەنگاو بنێین بۆ هاوسەرگیری یاسایی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشانەی لە هاوسەرگیری نایاسایی دروست دەبێت.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەدا حکوومەتی ئێران، ئامادەیە بەشێوەیەکی یاسایی زۆرێک لەو ئەفغانیانە وەک کرێکاری ئاسایی وەربگرێت، هەروەها پزیشکی پسپۆڕ و شارەزای تایبەت دەرنەکراون، بۆیە دەتوانرێت بەم ڕێکارانە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
دەشڵێت: بەداخەوە ڕەخنەی ئێمە لە حکوومەتی ئەفغانستان ئەوەیە کە هەوڵی پێویست نادات بۆ سنووردارکردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەمان.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی جیاوازی گوزەران و باری کۆمەڵایەتی نێوان ئەفغانستان و ئێران، بە فاکتەری سەرەکی وەستاندنی شەپۆلەکانی کۆچبەران دادەنرێت"، ڕوونیشیکردەوە "ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت، ناتوانین بگەینە هیچ ئەنجامێک دەربارەی پرسی کۆچ."
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 1979 تا 2024، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران بەرامبەر بە هاوسەرگیری نزیکەی شەش هێندە زیادی کردووە.
