یهكێـتی ئهوروپا: ئابووری ناوچهی یۆرۆ تا 2023 ناگهڕێتهوه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی
یەکێتی ئەوروپا پێشبینییە ئابوورییەکانی لەبارەی چالاکی ئابووری ناوچەکە بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێشبینییە ئابوورییەکانی لەبارەی چالاکی ئابووری ناوچەکە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە ئابووری ناوچەی یۆرۆ تاوەکو 2022 بۆ 2023 ناگەڕێتەوە بەر لە ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
سەرەڕای ئەوەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا 2022 وەک نزیکترین وادە بۆ گەشانەوەی ئابووری دیاریکردووە، بەڵام ئاماژە بەوەشدەدات، کە رێژەی ناڕوونی زۆر بەرزە و کە تاوەکو ئێستا کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئابووری ناوچەکە هەیە.
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێشبینی كرد، ئابووری ناوچەی یۆرۆ بە رێژەی سەدا 7.8 لەمساڵدا داکەوێت، لە دوو ساڵی داهاتوو دەست بە گەشە بکات، ئاماژە بەوەشدەدات، ئابووری ناوچەکە گەورەترین داکەوتن لە مێژووی یەکێتی ئەوروپا تۆماردەکات.