کارەکانی پرۆژەی ڕێگای کەسنەزان-گۆمەسپان سەدا 75ـی تەواو بووە

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی، 2025، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئازەر فاروق، پەیامنێر کوردستان24، کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگای دووسایدی کەسنەزان – گۆمەسپان بەردەوامە و تا ئێستا سەدا 75ـی کارەکانی تەواو بووە، بڕیاریشە تا کۆتایی ئەمساڵ بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە، لە درێژی ١٦ کیلۆمەتر و پانی هەر سایدێکی ڕێگاکە 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، کە ڕێگای فریاگوزاریش لەخۆدەگرێت. پێکهاتەکانی پرۆژەکە لە شەش پرد، یەک ژێرپرد و 50 ئاوبەری سندوقی پێکدێت. هەروەها توانای کارکردنی 600 ئامێری جۆراوجۆر لەگەڵ دوو هەزار کرێکار و کارمەندی ناوخۆیی کاری تێدا دەکەن.

هاوکات، کارکردن لە پرۆژەی چوارڕیانی دەربەندی گۆمەسپانیش دەستیپێکردووە، کە سێ بەرزەپرد لەخۆدەگرێت بۆ ئاراستەکانی کۆیە، سماقوڵی و بەستۆرە.

هەروەها پلان هەیە لە داهاتوودا ڕێگای هەنارە، کە بەرەو بەستۆرە و ڕێگای پیرمام دەڕوات، بکرێت بە ڕێگایەکی دووساید.

 
 
Fly Erbil Advertisment