خۆپیشاندەرێک لە بەسرە کوژرا

چەند چەکدارێک کووشتیانە

K24- هەولێر:

خۆپیشاندەرێک بەناوی عومەر فازڵ لە بەسرە لە لایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا.

 لە هەمان کاتدا لە بەغدا، چالاکوانێکی خۆپیشاندەران بە دەمانچەی بێ دەنگ کوژراوە کە رۆڵی کاریگەری لە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 لە بەغدا هەبووە.

فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، چالاکوانەکە بەناوی غازی ئەبو محەمەد ئەفسەری خانەنشینکراوە و لە دوای جێهێشتنی گۆڕەپانی تەحریر کوژراوە.