ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران

شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

K24- هەولێر:

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، رێگای سەرەکی شەقڵاوە و قەندیل لە نزیک باسرمە بەهۆی داڕمانی گردێک هاتووچۆ تێیدا ئەستەم بووە.

داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بەهۆی تەسکبوونەوەی شەقامەکە، خێراییان لەو ناوچەیە کەمبکەنەوە.

پەیامەکەی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر:

سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی باران ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی شەقلاوە قەندیل لەنزیک باسرمەلەسایدی چون بۆشەقلاوە گردێک دارماوە وەهەندێک بەردی کەوتۆتە سەر شەقام بەهۆیەوە شەقامەکە بەر تەسک بۆتەوە بۆیە داواتان لێدەکەین کەلەکاتی گەیشتنتان بەو شوێنە خێراییەکەتان کەم بکەنەوە بەپێی ئاماژەکانی برایانتان لە هاتووچۆ رێبکەن.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمو لایەک