مێسی واده‌ی جێهێشتنی بارسێلۆنای دیاریكرد
"ئه‌مجاره‌یان هیچ كه‌سێك ناتوانێت مێسی رابگرێت"
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری داوه له گواستنه‌وه‌ی زستانه یانه‌كه‌ی جێنه‌هێڵێت و له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌زموونێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی بارسێلۆنا تاقی بكاته‌وه.
له پرۆگرامی به‌ناوبانگی ئیسپانیا (كواترۆ) ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی زستانه لیۆ مێسی كاپتنی بارسێلۆنا بگوازێته‌وه، به‌ڵام مێسی واده‌ی رۆیشتنی له بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كات تا كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.
لیۆنێل مێسی هاوینی رابردوو زۆر هه‌وڵی دا له بارسێلۆنا بڕوات و نزیك بوو له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مان سیتی بكات، به‌ڵام بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری نه‌بوو.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه مێسی تامه‌زرۆی جێهێشتنی بارسێلۆنایه، به‌ڵام له‌به‌رخاتری هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕوات كه نزیكترینیان یانه‌كانی مان سیتی و ئینته‌ر میلانه.
مێسی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای لاماسیا كرد، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 740 یاری كرد، 638 گۆڵ و 281 ئاسیستی كردووه، 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 10 نازناوی لالیگای له‌گه‌ڵ بارسا بردووه‌ته‌وه.