ئازاد جندیانی: حکوومەتی هەرێم پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجام داوە
                        ئازاد جندیانی ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند ساڵی ڕابردوو حکوومەتی هەرێم پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجام داوە و ئەوەی بەدڵی نییە با جێگرەوەی ئەم پرۆژانە جێبەجێ بکات.
ئازاد جندیانی نوسەر و سیاسەتمەدار، ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2025، بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پارتی دەنگێکی زۆری هاووڵاتیان بەدەست دەهێنێت دواتر بۆ هاووڵاتیانی ئاشکرا دەکات لە بەغدا چی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دەکات.
ئازاد جندیانی لەبارەی رەخنەگرتنی هەندێک لایەن لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەت گوتی: ئەوەی پرۆژە ناوازەکانی حکوومەتی بەدڵ نییە با جێگرەوەی ئەم پرۆژانە جێبەجێ بکات، ستایشی پرۆژەی رووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختیشی لە گرنگی سەرجەم ئەو پرۆژانە کردەوە کە ئامانج لێی خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
