روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی ھەندێك پەیجی سۆشیال میدیا رەتدەكاتەوە
K24 – ھەولێر
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەنگۆی ھەندێك پەیجی سۆشیال میدیا لەبارەی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "بەڕێز شەعبان شەعبان بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی".
دەقی روونكردنەوەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:..
ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە . بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی .
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/11/7