حاڵەتێکی جیاوازی تووشبوون بە کۆرۆنا پزیشکان دەترسێنێت
کەس لەمە تێناگات
K24- هەولێر:
حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پزیشکان و پسپۆڕان دەترسێنێت.
کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و هیچ نیشانەیەکی نەبووە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، بۆ 70 رۆژ ئەو کەسە ڤایرۆسەکە لە لەشیدا هەبووە و خەڵکی دیکەی پێ تووشکردووە.
تووشبووەکە خاتوونێکە لە ئەمەریکا، چەند جارێک پشکنینی کۆرۆنای کردووە و هەمان ئەنجامی بۆ دەرچووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، ئەو خاتوونە 13 جار پشکنینی بۆ کراوە و هەمان ئەنجامی هەبووە.
ئەو خاتوونە سیستمی بەرگری تەواو نەبووە و نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، ئەمەش وایکردووە بە ئاسانی ڤایرۆسەکە تێنەپەڕێنێت.
توێژینەوەیەک لەوبارەوە لە ئەمەریکا دەکرێت و دەیانەوێت هۆکاری ئەو حاڵەتە دەگمەنە بزانن.